Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 04:32

فەلاح حەسەن: تاکۆتایی ئەمساڵ دەیان لاوی سیاسی کورد دەنێرێتە ووڵاتانی ئاسیا و ئەوروپا

لەھەر 5 شاری کوردستان لەسەرچەند پێوەرێکی سیاسی لاوان و گەنجان ھەڵدەبژێرن بۆ ئەم گەشتانە
کوردستان TV
100%

فەلاح حەسەن جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی ئەوڕوپا وجیھان کەھاوکات گەنجێکی باشووری کوردستانە  له‌لێدوانى بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى موژدەبە لاوان و گەنجانی دیبلۆماسی و سیاسی کوردستان دەدات کە بۆ گەشتی زانستی دیبلۆماسی تاکۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە ٣٠ لاو دەنێرنە دەرەوەی ووڵات بۆئەوەی شارەزایی پەیدا بکەن لە دیبلۆماسیەتی ووڵاتانی دەرەوە و سیاسەتی دەرەوەدا

 فەلاح حەسەن دەشڵێت لاوانی ئەوڕوپا لەھەر پێنج شاری کوردستان لەسەرچەند پێوەرێکی سیاسی لاوان و گەنجان ھەڵدەبژێرن بۆ ئەم گەشتانە


راشیده‌گه‌ێنێت تێچووی گشتی گەشتەکانیش بەھەماھەنگیلاوانی ئەوڕوپا و چەند سەپۆنسەرێکی ڕێکخراوی سیاسیەوەدەبێت

 

لەکۆتایدا فەلاح حەسەن رایدەگەیەنێت کەبەھەموو توانایەکیان کاردەکەن تا لاوی سیاسی بەئەزموون لەکوردستان دروست بکەن و پێشیان وایە ئەم جۆرەگەشتانەش سەرەتایەک دەبێت بۆ ناسین و لێھاتووی و پێشخستنی گەنجانی کوردستان لەھەرێمی کوردستاندا چونکە چەندین دیدار و سەردانی سیاسی گرنگ ئەنجامدەدەن لەگەشتەکانیاندا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.