له یادى 73 ساڵه‌ى دامه‌زراندنییه‌وه، د.رێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌بۆنه‌ی 73هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رۆك و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان و له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێزیشیانه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كادیران و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رو کەسوکاری شەهیدان و فراکسێۆنی پەرلەمانییان دەکەین و هیوای به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین له خه‌باتی سیاسی و تێكۆشان له‌پێناو گه‌یشتن به ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و به‌دیهێنانی سه‌رجه‌م خواست و داواكارییه ڕه‌واكانی کوردستانیان.
ئومێده‌وارین ئه‌م یاده ببێته مایه‌ی یه‌كڕیزیی نێوماڵی كورد و كاری پێكه‌وه‌یی له‌پێناو پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌کانی و به‌رقه‌راركردنی حوكمڕانییه‌كی ته‌ندروست كه تێیدا هاووڵاتییان هه‌ست به‌ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بكه‌ن.
د.رێواز فائق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
15ى ئابى 2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.