لە هەفتەیەكدا چوار جار ئاگر لە كەمپی ئاوارەكانی چەمشكۆ لە پارێزگای دهۆك كەوتۆتەوە، بە تۆمەتی سوتاندنی كەمپەكەش پێنج كەس دەستگیردەكرێن.
سهرچاوهیهك له پۆلیسی زاخۆ رایگەیاندووه: بەتۆمەتی سوتاندنی خێمەکەکان پێنج كەس دەستگیرکراوە و ئێستاش لێكۆڵینەوەکان لەگەڵیان بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دوو رۆژ لەمەوبەر دوو كەس بە تۆماتی سوتاندنی كەمپ لەلایەن پۆلیسەوە لەناو كەمپ دەستگیركران، دوای لێکوڵینەوە ھیچیان لەسەر ئاشكرا نەبوو، بەڵام ھێشتا گومانمان ھەیە لەوەی رووداوەکان دەستی لە پشتەوەیە.
شایهتحاڵێكی، دانیشتوی كەمپی چەمشكۆ، رووداوهكهی یەکەمی بەهۆی شۆرتی کارەباوە گێراندهوه، دهڵێت: من خۆم نزیك بووم لە شوێنی كەوتنەوەی ئاگرەكە، 17 خێمە بە تەواوی سوتان، بەڵام رووداوەکانی دووەم، سێیەم و چوارەم، گوماندەکرێت بە ئەنقەست بێت.
کهمپی چهمشکۆ دهکهوێته سنوری قهزای زاخۆ لە پارێزگای دهۆك، له پێنج ههزار خێمه پێکهاتووه و 28 ههزار کهس لێی نیشتەجێیە و هەموویان ئاوارەی قەزای شنگالن لە خۆرئاوای موسڵ، لە ماوەی رابردوودا چوار جار رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویدا و نزیکەی 20 خێمە سوتاون و رووداوەکان زیانی گیانی نەبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.