رائید سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، ئه‌فسه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" پلانی جه‌ژن به سه‌ركه‌وتویی جێبه‌جێكرا، له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار رۆژه‌دا 28 رووداوی جۆراوجۆر له‌ناو شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری روویانداوه، كه 29 رووداو له شه‌قڵاوه و ده‌وربه‌ری روویانداوه، به‌لام خۆشبه‌ختانه له‌و رووداوانه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه .
له‌باره‌ى ئامارى رووداوه‌كانى ئه‌مسال، ناوبراو وتی" له حه‌وت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 1713 رووداوی جیا جیا له شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری روویانداوه كه به‌داخه‌وه رێژه‌ی رووداوه‌كان رووی له زیاد بوون كردوه، به‌هۆی ئه‌و رووداوانه 22 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، 11 كه‌سیان به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه و 11 كەسەكەی دیكەش له ئاودا خنكاون، 48 كه‌سیش برینداربوون و 40 كه‌سیش له مردن رزگاركراون.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، شه‌وی رابردوو ئاگرێكی گه‌وره له ده‌شتی به‌رانه‌تی كه‌وته‌وه به‌هۆیه‌وه پوش و پەڵاشێكی زۆر سووتا، به‌ڵام تیمه‌كانمان رێگریان كرد له ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری ئاگره‌كه و گه‌یاندنی زیانی مادی به هاوڵاتیان، چونكه له نزیك شوێنی رووداوه‌كه به‌نزینخانه و كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری هه‌یە.
وتیشی" ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار روویان له پارێزگای هه‌ولێر كردوه، دووباره رێنمایمان به هۆتێل و مۆتێله‌كان داوه پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی بن و گه‌شتیاری زیاتر له ژماره‌ی خۆیان وه‌رنه‌گرن و ریگری بكه‌ن له كێشانی نێرگه‌له له ژووره‌وه.
سه‌ركه‌وت كاره‌ش داوای له هاوڵاتیان كرد له‌كاتی رووداوه‌كان به تایبه‌ت ئاگركه‌وتنه‌وه هاوكاری تیمه‌كانیان بن و له شوێنی رووداوه‌كان كۆنه‌بنه‌وه و ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌سه‌ر رێگای شوێنی رووداوه‌كان به‌جێنه‌هێڵن، چونكه رێگری ده‌كات له گه‌یشتنی تیمه‌كانیان به شوێنی رووداوه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.