سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، بەبۆنەی 16ی ئاب، 73ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی سەرۆک بارزانی و تێکڕای ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و کادرو ئەندام و لایەنگرانی پارتی كرد ئهمه دهقهكهیهتی:
بۆ ڕێزدار سەرۆک مەسعود بارزانی
بەبۆنەی ڕۆژی 16ی ئاب، 73ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین و گەشاوەترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی جەنابتان و تێکڕای ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و کادرو ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین، پیرۆزبێت لە بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان، ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مێژووی رزگاریخوازی گەلەکەمان لە پێناو سەروەری نیشتیمان و ئازادی و سەربەخۆیی بەرز دەنرخێنین.
ھەروەھا پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە سەنگەری بەرگری بووە لە مافە رەواکانی گەلەکەمان بەھەموو پێکھاتە جیاوازەکانەوە، ھیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی یەکریزی زیاتری ھێزو لایەنە کوردستانیەکان بەمەبەستی چەسپاندنی زیاتری مافەکانی خەڵکی کوردستان بەھەموو پێکھاتەکانەوە بۆ بەدیھێنانی ئارامی و ئاسودەیی و و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان، دووبارە پیرۆزبێت ئەم یادە مەزنە ئومێدمان ھەمیشە سەرکەوتنتانە.
منی نبی قهوچی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان
15ــی ئـابــی 2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.