Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 12:14

کۆسرەت ڕەسول ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆز ده‌کات

دەخوازین بەردەوام بن لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری گەلەكەمان
کوردستان TV
#7
100%


بەبۆنەی 16ی ئاب،  73ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سەرۆک بارزانی و ئه‌ندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:  

‎بەڕێز: كاك مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
‎بەڕێزان لە مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان

‎لە یادی حەفتاو سێ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە ئەنجومەنی سەركردایەتی پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی جەنابت و ئەندامانی سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین، دەخوازین بەردەوام بن لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری گەلەكەمان و بەدیهێنانی مافە ڕەواكانمان.

‎دۆخی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ئەوە دەخوازێ سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەكان بەیەك گوتاری هاوبەشی نیشتمانی و نەتەوەیی ساز و ئامادەبن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەحەدیاتەكان و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتر بۆ گەلەكەمان، بێگومان ئەمەش تەنها بەیەكڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان دەكرێ.

‎ئەزموونی چەند ساڵەی حوكمڕانی لەكوردستان ئەوەی سەلماندووە كە تەنهاو تەنها بەیەكگرتوویی دەتوانرێ باشترین خزمەت پێشكەشی هاووڵاتیان بكرێ و بەرەنگاری هەموو هەوڵێكی تیرۆرستان و مەترسی بۆ سەر خاكەكەمان بین.

‎جارێكی تر پیرۆزبایی گەرمی خۆمانتان ئاراستە دەكەین و هیوادارین بەردەوام بن لە خەبات و تێكۆشان.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.