Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:37

کەشتیە نەوت هەڵگرەکەى ئێران ئازادکرا

لەلایەن بریتانیا دەستبەسەرکرابوو
کوردستان TV
#11
100%


دادگای جەبەل تاریق لەڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا رایگەیاندوە بڕیارمان داوە بە ئازادکردنی ئەو گوێزەرەوە  ئێرانییەی کە پێش مانگێک دەستبەسەرکرابوو.

دادگای جەبەلتارق بڕیاری ئازادکردنی کەشتیی نەوتهەڵگریی گریس1ـی ئێرانی دەرکرد کە مانگێک لەمەو پێش لەلایەن پۆلیسی جەبەلتارق و هێزی دەریایی بەریتانیاوە دەستی بەسەرداگیرا.

دواى (41) رۆژ لە دەستبەسەردا گرتنى، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەو کەشتیە نەوتهەڵگرەى ئێران ئێران ئازاد کرا کە لە جەبەل تاریق دەستى بەسەردا گیرابوو، دەسەڵاتداران ئەو کەشتیە نەوتهەڵگرەیان ئازاد کرد کە لە چوارى تەموزى رابردووەوە بە گومانى گواستنەوەى (2.1) ملیۆن بەرمیل نەوتى خاو بۆ سوریا و پێشێلکارى سزاکانى یەکێتى ئەوروپا دەستى بەسەردا گیرابوو.

لاى خۆیەوە باڵیۆزى ئێران لە لەندەن رایگەیاند: سەربارى داواکارى ئەمەریکا بۆ بەردەوامیدان بە دەستبەسەرکردنى، کەشتیە نەوتهەڵگرەکەى ئێران لە جەبەل تاریق ئازادکرا، بەڵام ئەنتۆنى دادلى دادوەرى دادگاى باڵاى جەبەل تاریق رەتى کردەوە کە دادگاکە هیچ داواکارییەکى ئەمەریکى بەدەستگەیشتبێت سەبارەت بەو کەشتیە.

مانگی رابردوو، كەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی گریس-1، لەلایەن بریتانیاوە و بە تۆمەتی پێشێلكردنی سزاكانی ئەوروپا بۆ سەر وڵاتی سوریا و باركردنی نەوت بەرەو ئەو وڵاتە دەستیبەسەرداگیرا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.