رۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیران له به‌غدا كۆبووه‌وه و تێیدا چه‌ند بڕیارێكی په‌یوه‌ست به ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكانی چه‌ك و سه‌ربازگه نایاساییه‌كان و ته‌راتێنی فرۆكه جه‌نگییه‌كان له ئاسمانی عێراق ده‌ركرد.
ماڵپه‌ڕی به‌غداد ئه‌لیۆم رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق بڕیاریدا كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ته‌واو و گشتگیر سه‌باره‌ت به ته‌قیینه‌وه‌ی كۆگای چه‌ك له سه‌ربازگه‌ی سه‌قه‌ر ئه‌نجام بدرێت كه له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا زیاتر له 30 كه‌س بوونه قوربانی.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێوسته سه‌رجه‌م ناوه‌نده سه‌ربازییه‌كان له‌ناو شاره‌كان ببرێنه ده‌ره‌وه و له‌مه‌ولا به‌بێ بوونی مۆڵه‌ت و پلان، رێگه به بوونی هیچ جۆره سه‌ربازگه و كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ناو خاكی عێراق نادرێت.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه له‌م رێكه‌وته به‌ملاوه، فڕینی فڕۆكه‌كان به سه‌رجه‌م جۆره‌كانیانه‌وه، ته‌نها به فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌بێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر جوڵه‌یه‌كی ئاسمانی، له لایه‌ن هێزی به‌رگری ئاسمانیی عێراقه‌وه به‌رپه‌رچیان ده‌درێته‌وه و ده‌كرێنه ئامانج.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.