وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان گرنگی زیاتر به به‌رووبوومه كشتوكاڵییه خۆماڵییه‌كان بده‌ن به‌تایبه‌ت دوای ناڕه‌زایی جوتياران له ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له بازاره‌كانی كوردستان.
حسێن حه‌مه‌كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و باخداری به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: له‌م وه‌رزه‌دا به‌رهه‌می هه‌نجیر و سێ‌و باجی زیاتری له‌سه‌ر داده‌نرێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هاورده‌ی كوردستان ده‌كرێن، له‌دوای دامه‌زراندنی كابینه‌ی نۆیه‌م و راگه‌یاندنی هێڵی گشتی حكوومه‌ت، هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان به وه‌زاره‌تی ئێمه‌شه‌وه خه‌ریكی داڕشتنی پلانن بۆ چوار ساڵی داهاتوو كاری سه‌ره‌كی ئێمه‌ش پاراستن و زیادکردنی به‌رهه‌می ناوخۆیه.
حوسێن حه‌مه كه‌ریم ڕاشیگه‌یاند: وه‌زاره‌تەکانی ناوخۆ و دارایی و ئیداره‌ی خۆجێی پارێزگاكان ده‌بێت هاوكارمان بن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.