به‌شی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه ڕایگه‌یاند: دوای کۆتایی ھاتنی فەریزەی حەجی ئه‌مساڵ 2019 ڕۆژی شەممە ڕێككهوتی 2019/8/17 یەکەمین کاروانی حاجیان لەووڵاتی عەرەبستانی سعودیە به‌ره‌و کوردستان دەست پێدەکات کە بریتیە له (834) حاجی پارێزگاكانی ھەولێر و سلێمانی بەم شێوەیەی خوارەوە:
گەشتی یەکەم: کاتژمێر(5)ی سەرلەبەیانی ڕۆژی شه‌ممه بەرێدەکەوێت و کاتژمێر (8)ی به‌یانی دەگاتە شاری سلێمانی كه ژماره‌یان (417) حاجییه.
گەشتی دووەم: كه حاجیانی پارێزگای ھەولێر له‌خۆ ده‌گرێت، کاتژمێر( 4)ی عەسر بەرێدەکەوێت و کاتژمێر (6:30)ی ئێواره دەگاتە فرۆکەخانەی ھەولێر و ژمارەیان (417) حاجییه.
گەشتەکان بەردەوامیان دەبێت تاکو رۆژی (29)ی ئاب سەرجەم حاجیان کە ژمارەیان (7132) حاجییە دەگەڕێنەوە خاکی کورستانی ئازیز.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.