Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 05:50

یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی پیرۆز ده‌کات

جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی سەركردایەتی و جه‌ماوه‌ری پار‌ته‌كه‌تان ده‌كه‌ین
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی پیرۆز ده‌كات
کوردستان TV
100%

یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی حه‌فتاو سێه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی پارتی كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕیز مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سڵاوێكی گه‌رم، به‌ بۆنه‌ی حه‌فتا و سێیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی سەركردایەتی و جه‌ماوه‌ری پار‌ته‌كه‌تان ده‌كه‌ین. هیوادارین ئه‌م یاده‌تان هانده‌رێكی به‌هێزی یه‌كڕیزی و گیانی برایه‌تی بێت له‌ پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و ژیانێكی شایسته‌ بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان. 

له‌ كۆتاییدا وێڕای پیرۆزباییمان، هیواخوازین په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هێز و باش بێت له‌ پێناو گه‌ل و خاك و نیشتیمان. 


ئه‌نجوومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.