له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر شه‌شی ئێواره ی ئه‌مرۆ شه‌ممه 17 ى 8 ى 2019 به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌درید ده‌بێته میوانی یانه‌ی سێلتاڤیگۆ
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه، ڕیال مه‌درید دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقی به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی زێنه‌دین زێدان سازكرد، به‌ڵام له مه‌شقه‌كاندا، یانه‌ی شاهانه گورزێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت، ئه‌ویش به‌هۆی پێكانی ئیدین هازاردی به‌لجیكی و ئه‌ستێره‌ی نوێی میرێنگی، له‌مباره‌یه‌وه ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌درید ڕایگه‌یاند كه هازارد پێكانی له ڕانی چه‌پی هه‌یه‌و به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ی یه‌ك مانگ له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه‌و ناتوانێت به‌شداری له‌و یاریه بكات، جێگای باسه ڕیال مه‌درید له وه‌رزی ڕابردوودا پله‌ی سێیه‌می خولی ئیسپانیای به‌ده‌ستهێناو له وه‌رزی دووهه‌زاروشازده دووهه‌زاروحه‌ڤده‌شه‌وه نازناوی خوله‌كه‌ی نه‌بردۆته‌وه، وێڕای هازارد یانه‌كه له‌م هاوینه‌دا، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ڕۆدریگۆ سیلڤاو ئێدێر میلیتاوی به‌رازیلی و فێرلاند مێندی فه‌ڕه‌نسی واژووكردووه
پێگه‌ى وه‌رزشى هۆسكۆردی جیهانى پێكهاته‌ى هه‌ردوو یانه‌ی بڵاوكرده‌وه به‌م شێوه‌یه:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.