له‌ده‌ستپێكی ركابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێی لالیگا یانه‌ی بارسه‌لۆنای پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی دووچاری دۆراندن هات به‌یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباو
له‌گێمی یه‌كه‌م ئاستی هه‌ردوو تیپ مام ناوه‌ند بوو و هه‌ردوولا چانسی خۆیان تاقیكرده‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌گۆڵ تۆماركردن، گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌سكان بوون به‌بێ گۆڵ به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌م ئاستی یانه‌ی بارسه‌لۆنا باشتربوو و گوشارێكی زۆریان خستبوه سه‌ر گۆلی خاوه‌ن ماڵ، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی كورانی كه‌ته‌لۆنی بێ ئاكامبوو، له‌به‌رامبه‌ردا خوله‌كێك به‌ر له‌به‌كۆتاهاتنی یاریه‌كه ئه‌رتێز ئه‌دۆرێزبه‌لێدانێكی جوان توانی تاكه گۆلی بردنه‌وه بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار بكات
به‌مجۆره یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباو سه‌ركه‌وتنێگی گرنگی تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی بارسه‌لۆنا دوای یانزه ساڵ بۆ یه‌كه‌مجاره له‌یاری ده‌ستیپێكی وه‌رزی نوێی لالیگا دووچاری دۆراندن ده‌بێت.له‌و كاته‌ی له‌سالی دوو هه‌زارو هه‌شت له ده‌ستپێكی خوله‌كه به یانه‌ی نۆماسیا دۆرابوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.