له‌ده‌ستپێكى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى خولی پله‌یه‌كى ئه‌لمانیا هه‌ردوو یانه‌ى بایرن میونشن و هێرتا بەرلین بە دوو گۆڵ یەکسان بوون.
له‌گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوولا به‌ئاستێكی به‌رز ده‌كه‌وتن تا له‌خوله‌كی بیست‌و چوار ئه‌ستێره‌ی پۆله‌ندی تیپه باڤاریه‌كه لیڤاندۆڤسكی گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ردا له‌خوله‌كی سی و شه‌ش تیپی میوان له‌رێی یاریزان دودی لۆكیباكیو گۆلی به‌رامبه‌ر بوونی به‌ده‌ست هێنایه‌وه، دوو خوله‌ك دوای ئه‌و گۆڵه ماركۆ گرۆگیچ له‌ده‌رفه‌تێكدا توانی گۆڵی دووه‌م بۆ هێرتابه‌لین تۆماربكات
به‌مجۆره گێمی یه‌كه‌م به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیپی میوان بوو، له‌گێمی دووه‌م هه‌ردوولا به‌رده‌وامبوون له‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر تا له‌خوله‌كی شه‌ست بایره‌ن میونشن لێدانی سزای به‌ده‌ست هێنا، رۆبرت لیڤاندۆڤسكی لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێكردو توانی گۆڵی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار بكات، به‌مجۆره یاریه‌كه تا كۆتایی به‌دوو گۆڵ یه‌كسان بوون به‌كۆتاهات و هه‌ر یانه‌یه‌ك به خالێك رازی بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.