به‌پێی گوته‌بێژ به‌ناوی سوپای ئیسرائیله‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌به‌رامبه‌ر هێرشێكی مووشه‌كی له كه‌رتی غه‌ززه‌وه بۆسه‌ر ئیسرائیل ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجامداوه.
گوته‌بێژ به‌ناوی سوپای ئیسرائیل، ئه‌ڤیخای ئه‌درعی له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی دوو پێگه‌ی ژێر زه‌مینی سه‌ربه رێكخراوی حه‌ماس-یان له باكوور و ناوه‌ڕاستی كه‌رتی غه‌ززه بۆردومان كردووه له به‌رامبه‌ر ئه‌و مووشه‌كه‌ی كه دوینی له كه‌رتی غه‌ززه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرابوو.
ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل له كاتێكدایه سوپای ئه‌و وڵاته دوێنێ هه‌ینی رایگه‌یاند كه سیسته‌می به‌رگریی ناسراو به "گومه‌زی ئاسنین"، رێگریی له مووشه‌كێك كردووه كه له كه‌رتی غه‌ززه‌وه هاوێشترابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.