له‌گه‌ری دووه‌می خولی فه‌ره‌نساش یانه‌ی لیۆن سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆماركرد‌و گۆڵپارانی یانه‌ی ئهنجیهی كرد‌و به‌شه‌ش گۆلی بێ وه‌لام سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ردا تۆمار كرد
له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه و دوای تێپه‌ربوونی یانزه خولهك حوسام عوار گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ لیۆن تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه له‌خوله‌كی سی و شه‌ش مو‌سا دێمبیلی توانی لیۆن بكاته خاوه‌ن گۆڵی دووه‌م، به‌ر له‌به‌كۆتاهاتنی گێمی یه‌كه‌م ممفیس دیبای گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی بۆ یانه‌ی لیۆن تۆماركرد و ئه‌ركی ئه‌نجیه له‌یاریه‌كه‌دا ئه‌سته‌م كرد، له‌گێمی دووه‌م و له‌ده‌ستپێكی ئه‌و گێمه ممفس دیبای توانی گۆلی دووه‌می خۆی و چواره‌می یانه‌ی لیۆن به‌ده‌ست بێنێت، گوشاره‌كانی یانه‌ی لیۆن بۆ سه‌ر گۆلی ئه‌نجیه درێژه‌ی هه‌بوو ئه‌مجاره‌یان له‌خوله‌كی شه‌ست و پێنج مو‌سا دێمبلی گۆلی دووه‌می خۆی لهیاریهكهو گۆلی پێنجه‌می لیۆنی تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه له‌خوله‌كی حه‌فتاو دوو جان لۆكاس دی سۆزه توانی چانسی خۆی تاقیبكاته‌وه‌و گۆڵی شه‌شه‌م و كۆتایی تۆماركرد
به‌مجۆره یانه‌ی لیۆن توانی به‌شه‌ش گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر دووه‌م یاری خولی وڵاته‌كه‌ی بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.