به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگرێكی گه‌وره له نێوبارهگای لیوای30 ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ده‌شتی نه‌ینه‌وا كه‌وته‌وه ، كه‌له‌لایه‌ن وه‌عد قه‌دۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه كه هۆكاری ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه بۆردومانی ئاسمانی بووه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه لیوای 30ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ده‌شتی نه‌ینه‌وا ،روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه بڵاو كرده‌وه كه تیایدا هاتووه: ئه‌و ئاگره‌ی له نێو باره‌گاكه كه‌وتۆته‌وه، كۆنتڕۆڵ كراوه‌و هۆكاره‌كه‌شی سووتاندنی دڕك داڵی نێو باره‌گاكه‌و هه‌ندێك زه‌وی ناوچه‌كه بووه.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی لیوای 30ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: داواكارین له‌هه‌مووان هوشیاربن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده.
شایانی باسه هه‌ندێك پێگه‌ی هه‌واڵی ، ده‌نگ و باس ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه بۆردومانی ئاسمانی كراوه‌ته سه‌ر باره‌گاكه.
رۆژی 18ی مانگی رابردوو وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ناوی ره‌یان كلدانی، فه‌رمانده‌ی بزوتنه‌وه‌ی بابلیون و وه‌عد قه‌دۆ ، فه‌رمانده‌ی لیوای 30ی حه‌شدی شه‌عبی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا خسته لیستی سزاكانه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.