به‌پێی راپۆرتێكی ڕۆژنامه‌وانی به‌ریتانی یانه‌ی ریال مه‌درید له فرۆشتنی خامیس رۆدرێگزی كۆلۆمبی پاشگه‌ز ده‌بێتـه‌وه
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه ریال مه‌درید رۆدرێگز له‌میركاتۆی هاوینه نافرۆشێت، به‌ڵكو یه‌كێك ده‌بێت له‌پلانه‌كانی زێدانی راهێنه‌ر بۆ ركابه‌ریه‌كانی وه‌رزی ئه‌مساڵ، ئه‌گه‌رچی یانه‌كانی ناپۆلی و پاریس سان جێرمان و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید هه‌وڵیاندا ئه‌و یاریزانه بگوازنه‌وه ریزه‌كانی خۆیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ كرینی ئه‌و یاریزانه
له‌هه‌مان كاتیش یانه‌ی ریال مه‌درید نا ئێستا نه‌یتوانیوه یاریزانێكی هێلی ناوه‌ڕاستی به‌توانا بگوازێته‌وه ریزه‌كانی و له‌تواناكانی پۆل بۆگباش بێ به‌شبوو، چونكه مان یونایتد ده‌رگای فرۆشتنی به‌رووی ئه‌و یاریزانه داخست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.