بەڕێز جەنابی کاک مەسعود بارزانی بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سڵاو وڕێز بە بۆنەی ۷۳ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و هیوای بەرەوپێشچوون و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
پارتی دیموكراتی كوردستان، لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تاکو ئێستا هێزێکی کاریگەر و ڕۆڵێکى دیار و بەرچاوی هەبووە لە لهکاروانى بزاڤى رزگاریخوازى گهلەکەماندا و لەو پێناوەشدا قوربانی زۆری بەخشیوە بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان ئەم خەبات و تێکۆشانە بەرزدەنرخێنین و جێگای ستایش و پێزانینمانە.
ئومێدەوارین ئەم یادە ببێتە هەوێنی قۆناغێکی نوێی خهباتی نیشتمانی و بەههماههنگیى و کۆدهنگى هەموو لایەنەکان تێبکۆشین بۆ پتهوترکردنى قهوارهى ھهرێمى کوردستان و سەرخستنی پرۆسەی دیموکراتی و ئارامی و خۆشگوزرانی و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان بکەینە ئامانج و دەستەبەریان بکەین. هەر سەرفراز و سەرکەوتووبن مەکتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ۱٦ی ئابی ۲٠۱۹
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.