سه‌رچاوه‌یه‌ك به پێگه‌ی به‌غدا ئه‌لیۆمی راگه‌یاند: هاووڵاتییه‌كی كورد به ناوی هونه‌ر، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی فه‌للوجه كردووه‌و هه‌ر له‌و شاره‌ش نیشته‌جێیه، هه‌روه‌ها چێشتخایهكی له‌سه‌ر شه‌قامی 40 مه‌تری فه‌للوجه كردۆته‌وه‌و به‌جلی كوردی كاره‌كانی به‌رێوه ده‌بات.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت: له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند كه‌سێك له‌و هاووڵاتییه كورده‌یان داوه‌و داوایان لێكردووه كه چێشتخانه‌كه‌ی دابخات.
سه‌رچاوه‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه دوای گه‌یشتنی زانیاری، هێزی فریاكه‌وتنی ئه‌نبار ده‌ستدرێژی كاره‌كانیان ده‌ستگیركردووه‌و پاسه‌وانیشیان بۆ پارێزگاریكردن له خاوه‌ن چێشتخانه‌كه دابین كردووه، هاوكاتیش ژماره‌یه‌ك دانیشتووی ناوچه‌كه ئه‌و رووداوه‌یان ئیدانه كردووه كه ده‌رحه‌ق به‌و هاووڵاتییه كورده ئه‌نجام دراوه.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.