پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه 17 ى 8 ى 2019 له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستگیر كردنى باندێكى تاوانی رفاندن و دزی كردن راگه‌یاند
لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر راشیگه‌یاند ، كه دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی دزیکردنی ئۆتۆمبێل بە بوونی ڕووداوێکی ڕفاندن و دزینی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی تەیراوە، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانی لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکرێت و دەستگیركران
به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر ده‌شڵێت تۆمەتباران بەناوی (ع.س.س.)، تەمەن (26)ساڵ ٫ (گ.ا.ب) تەمەن (26) ساڵ، دوای دەستگیرکردنیان دانیان نا بەتاوانەکەیان کەوا کاتژمێر (1) ی شەو هەڵسابوون بە دانانی بازگەبە ناوی ئاسایش، دواتر ڕفاندن و دزینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (BMW) لە چوار هاوڵاتی بەڕەگەز عەرەب کەوا بە مەبەستی گەشت کردن هاتبون بۆ شاری هەولێر.
له‌كۆتادا به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسى رایگه‌یاند پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تباران ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا بڕیاردرا بەبەند کردنی تۆمەتباران بە پێی ماددە (٤٤۲) لە (ی.س.ع)


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.