له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی داخستنی میركاتۆی هاوینه، جموجۆڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان گه‌رم و گوری زیاتری به‌خۆیوه بینیوه، له‌ئێستادا پرسی په‌یوه‌ندیكردنی كۆتینیۆی به‌رازیلی نزیكه له‌چوونی بۆ ریزی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی به‌شێوه‌ی خواستن بۆ یه‌ك وه‌رزی ته‌واو
كۆتینیۆ له‌یاری ده‌ستپێكی خولی لالیگا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباو یاری نه‌كرد، كۆتینیۆ له‌كانوونی دووه‌می 2018 له‌به‌رامبه‌ر بری 142 پاوه‌ند له‌یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزیه‌وه گواسترایه‌وه ریزی یانه‌ی بارسه‌لۆنا
كۆتینیۆ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له‌كۆی67 یاری21 یاری ئه‌نجام داوه، له‌ئێستاشدا قسه زۆر له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌و یاریزانه ده‌كرێت، به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ هه‌ردوو یانه‌ی بارسه‌لۆنا و پاریس سان جێرمان هه‌وڵیان داوه گۆرینه‌وه له‌نێوان نه‌یمار و كۆتینیۆ ئه‌نجام بده‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌به‌ده‌ست هێنانی تواناكانی كۆتینیۆ به‌شێوه‌ی خواستن، له‌هه‌مان كاتیش یانه‌ی لیڤه‌رپول نه‌یتوانی جارێكی دیكه ئه‌و یاریزانه‌ی بگه‌رێنێته‌وه ریزه‌كانی خۆی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.