ئه‌دینۆر تیتی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ دوو یاری دۆستانه‌ی مانگی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی كۆلۆمبیاو پیرۆ ڕاگه‌یاند
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، تیتی ناوی بیستوسێ یاریزانی بۆ پێكهاته‌ی سه‌ماكارانی سامبا ڕاگه‌یاندو جارێكی دیكه نێیمار داسیلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌ڕازیلی بانگهێشتی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه كردووه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه به‌هۆی پێكان نه‌یتوانی له‌م هاوینه‌دا به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مه‌ریكا بكات، له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ پێكهاته‌ی به‌ڕازیل، تیتی گوتی، نێیمار پێی ڕاگه‌یاندم كه باری ته‌ندروستی باشه‌و ڕۆژانه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی مه‌شق ده‌كات
هه‌روه‌ها باری ده‌روونیشی به هه‌مان شێوه زۆر باشه‌و گۆڕانكاری و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ده‌وروبه‌ری كاریگه‌ری نه‌رێنی نه‌كردۆته سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی یاریزانه‌كه، ڕاهێنه‌ری به‌ڕازیل ئاشكراشی كرد كه له چاوه‌ڕوانی ئیداره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان دایه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئاینده‌ی نێیمار له ڕیزی یانه‌كه‌دا، هه‌ر له پێكهاته‌ی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل، تیتی جارێكی دیكه بانگهێشتی هه‌ردوو یاریزان ڤینیسیۆز جونیۆرو فیلیپ كۆتینیۆی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه كردووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.