هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش پابه‌ندبوونی خۆی له‌كاتێكدا ده‌رده‌بڕێت پێش دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌موو مۆڵه‌ته‌كانی تایبه‌ت به فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی بیانی به‌سه‌ر ئاسمانی عێراق هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی دژبه داعش له عێراق پابه‌ندبوونی خۆی به بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی فڕین و تێپه‌ڕبوونی فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی وڵاتانی بیانی به‌سه‌ر ئاسمانی عێراق ته‌نها به مۆڵه‌تی عه‌بدولمه‌هدی نه‌بێت راگه‌یاند.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكوه‌زیران، عادل عه‌بدومه‌هدی ژماره‌یه‌ك بڕیاری ئاسایشیی ده‌ركرد له‌نێویاندا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و مۆڵه‌تانه بوو كه تایبه‌ت بوون به فڕۆكه‌وانی و فڕین له‌نێویاندا "فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، فڕۆكه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، فڕۆكه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی پڕچه‌ك، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، هه‌لیكۆپته‌ره‌كان و فڕۆكه‌كانی دیكه‌ش"، نابێت ئه‌مانه له ئاسمانی عێراقی بفڕن ته‌نها به مۆڵه‌تی تایبه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران نه‌بێت.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه "چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق كۆبوونه‌ته‌وه و تاوتوێی رێنماییه‌كانی سهرۆكوهزیرانییان سه‌باره‌ت به جوڵه‌ی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی كردووه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه "وه‌كو میوانێك له چوارچێوه‌ی سنووری سه‌روه‌ریی عێراق پابه‌نده به‌سه‌رجه‌م بڕیار و رێنماییه‌كانی حكوومه‌ت عێراق ده‌بێت و ده‌ستبه‌جێ پابه‌ندی ئه‌و بڕیارانه ده‌بین".
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی ته‌نها رێگه‌ی به‌خۆی داوه یان ئه‌و كه‌سه‌ی له‌جێی ئه‌و ده‌بێت مۆڵه‌تی فڕین بدات، داواشی له هه‌مووان كرد پابه‌ندی بڕیاره‌كه بن و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه هه‌ر لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت فڕۆكه‌كانی به دوژمن هه‌ژمار ده‌كرێت و له لایه‌ن هێزه به‌رگرییه ئاسمانییه‌كانه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
بڕیاره‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی دوای سێ رۆژ دێت له ته‌قاندنه‌وه‌ی "سه‌ربازگه‌ی سه‌قه‌ر"ی سه‌ر به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی دۆره له باشووری به‌غدا كه 30 كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.