ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند:ئیسرائیل، سعودییه، ئیماڕات و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی كه‌نداو، ناوچه‌كه به‌ره‌و شه‌ڕ ده‌به‌ن.
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئێران فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكای خسته خواره‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری به‌ریتانیادا گرت و ژیر بوونی خۆی نیشاندا.
هه‌روه‌ها نه‌سروڵڵا راشیگه‌یاند، ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ستكه‌وتێكه بۆ ئێران و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باش ده‌زانێت ئێران له لایه‌نی سه‌ربازییه‌وه به‌هێزه.
ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان گوتیشی، ئیسرائیل، سعودییه، ئیماڕات و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی كه‌نداو، ناوچه‌كه به‌ره‌و شه‌ڕ ده‌به‌ن و حزبوڵڵا لایه‌نگری راوه‌ستاندنی شه‌ڕه له یه‌مه‌ن و سووریا و پاراستنی ئاسایشی لوبنانه و عێراقیشه.
نه‌سروڵڵا هه‌ڕه‌شه‌ی له ئیسرائیلیش كرد و گوتی، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل بێته ناو خاكی لوبنان رووبه‌ڕووی شكستێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.