شاره‌وانییه‌كان له هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان ده‌ستپێكرد، بۆ پاككردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان كه هاووڵاتیان كردبوویانه قوربانی له رۆژانی جه‌ژن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزی هه‌ولێر به‌هه‌ماهه‌نگی شاره‌وانییه‌كانی پێنج و شه‌ش له هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان ده‌ستپێكرد بۆ پاككردنه‌وه و خاوێنكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه هاووڵاتیان پاشماوه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانیان له رۆژانی جه‌ژن فڕیاندابوونه شوێنه نه‌گونجاوه‌كان.
هه‌ندێ له دانیشتوانی ئه‌م گه‌ڕه‌كانه‌ش ده‌ڵین ئه‌مه خێری قوربانی كردن نییه به‌ڵكوو ئه‌مه پیسكردنی ژینگه‌یه و دووره له نه‌رینی قوربانی كردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.