هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند ، دره‌نگانى شه‌وی رابردوو له‌سنوری نێوان هه‌ردوو گوندی عەدنان مەرعی - عەلی سەرای کاکەیی له شاروچکه ی داقوق له باشوری کەرکوکـ داعش هێرشى كرده سه‌ر پۆلیسى فیدڕاڵی عێراق
په‌یامنێری كوردستان تیڤى وتیشى تا ئێستا زیانی ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر پۆلیسى فیدڕاڵی عێراق و ژماره‌ى بريندار و كوژراوانی نێوان هه‌ردوولا ڕانه‌گه‌یاندراوه
هه‌ڵۆ جه‌باری راشیگه‌یاند له‌ئێستادا كاروچاڵاكی چه‌كدارانى داعش له‌سنوره ڕوو له‌زیاد بوونه به‌هێرش كردنه سه‌ر پۆلیسى فیدڕاڵی عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كانى دیكه
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.