Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 07:03

4 هاوڵاتی کورد له‌ سزای سێداره‌ رزگاریان بوو

لە بەندیخانەی ئورمیەی ئێران
کوردستان TV
100%

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌ رۆژی شەممە 17ی8 ی 2019، 2 بەندکراو بە ناوەکانی محه‌مەد و حەمید، کە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابووو بۆ ماوەی 11 و شه‌ش ساڵ لە بەندیخانەی ئورمیە راگیرابوون، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکان و پاشگەز بوونەوە لە سکاڵاکانیان، سزای سێدارەکەیان هەڵوەشایەوە.

حەمزە بروجنی بەرپرسی ئیدارەی بەندیخانەی ئورمیە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەرەکانی ئێران ئەو هەواڵەی پشتراست کردووەتەوە.

 رێكخراوی هه‌نگاو ده‌شڵێت ، لەلایەکی دیکەوە ئەسغەر جەهانگیر، بەرپرسی بەندیخانەکانی پارێزگای سنە ڕایگەیاندووە دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی قوربانیان، دوو بەندکراو کە حوکمی سێدارەیان لەسەر بوو، لە مەرگ رزگاریان بووە و حوکمەکەیان هەڵوەشاوەتەوە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.