سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند: له‌ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری له‌كابولی پایته‌خت كرده ئامانج، نزیكه‌ی 63 كوژراو و زیاتر له 182 برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.
نه‌سره‌ت ره‌حیمی، گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند: ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ هۆڵێكی ئاهه‌نگێڕانی كرده ئامانج ، ده‌یان كوژراو و برینداری لێكهوتهوه.
له‌به‌رامبه‌ردا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ره‌تیكردۆته‌وه كه ده‌ستی له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا هه‌بووبێت، سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستانیش ده‌ڵێن: سروشتی ته‌قینه‌وه‌كه‌و شوێنه ئامانجكراوهكه، جێ په‌نجه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی پێوه دیاره.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / روسیا ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.