له سه‌ردانی ئه‌مجاره‌مدا بۆ ستۆكهۆڵم، هاوڕێیه‌كی هاوپیشه‌م، خانمه ئه‌كته‌رێكی سویدی، پێشنیازی كرد، ئێواره‌خوانێك پێكه‌وه بخۆێن، منیش سه‌رپشكم كرد كه ئه‌و رێستورانێك ده‌ستنیشان بكات.
ریستۆرانهكه له كه‌شێكی دڵگیردا بوو، نیمچه دوورگه‌یه‌كی قه‌شه‌نگی بچووكی كه‌ناری شار، ده‌ره‌وه‌ی رێستۆرانهكه تا چاو بڕ بكات، سه‌وزایی دارستان و شینایی ده‌ریاچه بوو، ناوه‌وه‌یش به ستایلێكی كۆنی سه‌رده‌می گۆستاڤ شا و شانۆكاری سوێد نه‌خشێنرابوو، كه‌شێكی كپ وهێمن، ده‌نگی موزیكێكی سۆلۆی چه‌لۆ نه‌بێت، گوێت له هیچی تر نه‌ده‌بوو. خه‌ڵكه‌كه له‌به‌ر تیشكی خاموشی مۆمی سه‌ر مێزه‌كان، به ده‌نگی نزمی چرپهئاسا له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌دوان، دیار بوو چێژیان له هاوده‌میی یه‌كدی و تام و به‌رامه‌ی خواردنهكهیش ده‌بینی.
به هاوڕێیهكهمم گوت:
خانم، زۆر سوپاست ده‌كه‌م كه ئه‌م شوێنه دڵگیرهت هه‌ڵبژارد، ساڵانێكه له سیحری ئه‌م جۆره شوێنانه دابڕاوم، به‌ڕاستی ده‌مێكه پێویستم به كه‌شێكی ئاوا ئارامه.
- ئێمه شانۆكارین، له سیحری فه‌زای هێمن ئه‌فسوونی موزیك تێ ده‌گه‌ین.
- راسته، ئه‌مه له روحماندایه.
- من له‌به‌ر دوو هۆكار ئه‌م شوێنه‌م هه‌ڵبژارد، یه‌كه‌میان له‌به‌ر جوانیی و دڵگیریی ئه‌م سروشته، دووه‌میان ئه‌م ریستۆرانه یه‌كێكه له‌و رێستورانانهی ستۆكهۆڵم، كه مۆبایلی تێدا قه‌ده‌غه‌یه.
هاوڕێیه‌كه‌م به‌ده‌م ئه‌م قسانه‌وه ده‌ستی به‌رز كرده‌وه، ئاماژه‌ی بۆ تێكستێك كرد، كه ده‌ڵێت: مۆبایل قه‌ده‌غه‌یه!
به‌بێده‌نگی مۆبایله‌كه‌م كوژانده‌وه.
بۆ ساتێك مۆسیقاكه وه‌ستا، بۆ ساتێك كه‌س قسه‌ی نه‌ده‌كرد، ئێستایش نازانم، به‌ڕاستی كه‌س قسه‌ی نه‌ده‌كرد، یان ئه‌مه ته‌نیا هه‌ستی خۆم بوو. بیرم له وته‌یه‌كی چێخۆڤ ده‌كرده‌وه، كه له‌یه‌كێك له شانۆنامه‌كانیدا ده‌ڵێت: گوێم له بێده‌نگییه.
ده‌مێك بوو، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌مجاره گوێم له بێده‌نگی نه‌بووبوو، چێژم له ئارامیی ژینگه‌یه‌كی له‌م جۆره نه‌بینیبوو.
هه‌ستم ده‌كرد، نان خواردن به‌بێده‌نگی چێژێكی بێ ئه‌ندازه ده‌به‌خشێت، بێده‌نگی هۆش و ئاگاییت چڕتر ده‌كات، ئه‌وده‌مه تام و بۆنوبه‌رامه‌ی خۆراكه‌كه‌ت باشتر پێ ده‌گات.
ن/ د.فازڵ جاف
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.