Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 10:39

سێ که‌س به‌ تۆمه‌تی سووتاندنی 10 دونم له‌ دارستانه‌کانی قه‌ره‌داغ ده‌ستگیر کران

تۆمه‌تباره‌كان ڕاده‌ستی دادگا كراون
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی ده‌ستگیركردنی 3 كه‌سی به‌ تۆمه‌تی ئاگرتێبه‌ردانی 10 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی گوندێكی قه‌ره‌داغ له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕاگه‌یاند.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: رۆژی 16ی ئاب له‌ سنوری گوندی ( ده‌لوجه‌ ) له‌ قه‌ره‌داغ ئاگرێك كه‌وته‌وه‌ و بووه‌ هۆی سووتانی نزیكه‌ی ( 10 ) دۆنم له‌ پوش و پاوان و داری سروشتی، له‌گه‌ڵ بیستنی هه‌واڵه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌شی پۆلیسی دارستانی قه‌ره‌داغ گه‌یشتنه‌ شوێنی ئاگره‌كه‌و توانیان ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: پاش لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون له‌ هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ توانرا 3 هاووڵاتی به‌ تۆمه‌تی كردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ ده‌ستگیر كران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌و تۆمه‌تباره‌كان ڕاده‌ستی دادوه‌ر كراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی ڕێكاری یاسایی.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.