Erbil 38°C یەکشەممە 20 ئەیلوول 04:30

سعوودیه‌ داوا له‌ هاووڵاتیانی ده‌کات له‌م دوو شوێنه‌ی تورکیا نه‌مێننه‌وه‌

 له‌لایه‌ن دوو كه‌سی نه‌ناسراو به‌چه‌ك هێرشیان كراوه‌ته‌ سه‌ر
کوردستان TV
100%

باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه‌ له‌ توركیا هۆشداری داوه‌ته‌ هاووڵاتیانی كه‌له‌كاتی خۆرئاوابوون له‌م دوو شوێنه‌ی توركیا نه‌مێننه‌وه‌ .

باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌: وه‌ك پێداچوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ی هاووڵاتیانمان له‌ یه‌كێك له‌ رێستۆرانته‌كانی ناوچه‌ی شیشلی تووشیان بوو، كه‌ له‌لایه‌ن دوو كه‌سی نه‌ناسراوه‌و به‌چه‌ك هێرشیان كرایه‌ سه‌ر و له‌ ئاكامدا كه‌سێك بریندار بوو و كه‌لوپه‌له‌ كه‌سییه‌كانی دزرا، داوا له‌ هاووڵاتیانمان ده‌كه‌ین كه‌له‌ ئه‌سته‌نبوڵن چاوكراوه‌و هوشیار بن.

هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه‌ ئامۆژگاری هاووڵاتیانی كردووه‌ كه‌ له‌كاتی خۆرئاوابوون له‌ هه‌ردوو ناوچه‌ی شیشلی و ته‌قسیم نه‌مێننه‌وه‌.

ئه‌م هۆشدارییه‌ی سعوودیه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ماوه‌كانی رابردوودا چه‌ند هاووڵاتییه‌كی سعوودی له‌ توركیا فێڵ و دزییان لێكراوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.