دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاماری هاتنی گەشتیارانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لەبەرواری 8/8/2019 تاوەکو 12/8/2019 زیاتر لە 208 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانیان کردووە، لەم دوو ڕۆژەی کۆتایی جەژن ڕێژەی گەشتیاران بۆ دوو هێندە زیادیکردووە و زیاتر لە 400 هەزار گەشتیار لە چوار ڕۆژی پێش جەژن و چوار ڕۆژی جەژن هاتوونەتە کوردستان.
نادر ڕۆستی، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لە چوار ڕۆژی پێش جەژنی قوربان و دوو ڕۆژی جەژن زیاتر لە 208 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە لەڕێگەی بازگەکانی کوردستان گەشتیاران دێنە کوردستان بۆیە پێشبینی دەکەین ژمارەی گەشتیاران دوای جەژن زیاتریش بێت.
نادر ڕۆستی، ئاماژەی بەوەشدا:" بەهۆی قەرەباڵەغی و زۆری ژمارەی گەشتیاران ڕووداوی خنکانیش هەبووە، چوونکە ژمارەی گەشتیاران یەکجار زۆرە و پێشبینی نەکراوە.
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار ڕاشیگەیاند:"ئەوەی کە گرفتی سەرەکییە بۆ گەشتیاران خراپی ڕێگاوبانەکانە بۆیە داوا لە حکومەت دەکەین کە ڕێگاکان بەتایبەت ڕێگا دەرەکییەکان چاکبکرێن و تونێلەکانیش بکرێنەوە تاوەکو کەرتی گەشتیاری زیاتر ببوژێتەوە.
بهپێی ئامارەکانی دهستهی گهشتوگوزاری حكومهتی ههرێمی كوردستان ساڵی ڕابردوو 3 ملیۆن و 57 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان کە زۆربەیان گەشتیاری عەرەبن. لهجەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵیش 250 ههزار گهشتیار روویان له پارێزگاكانی ههرێمی كوردستان كردووه.چاوهڕوان دهكرێ تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارهی گهشتیاران بۆ ههرێمی كوردستان بگاته نزیكهی 3 ملیۆن و 500 ههزار گهشتیار.
ئامادەکردن و داڕشتنەوەی- سیامەند کەریم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.