Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:20

به‌ڤیدیۆ.. شوفێری مینی پاسێک کۆنتڕۆڵ له‌ده‌ست ده‌دات و خۆی ده‌کات به‌ناو کافتریایه‌ک

چركه‌ساتی رووداوه‌كه‌ به‌كامیرای چاودێری تۆمار كراوه‌
کوردستان TV
100%

له‌ رێگای یه‌كتبڕی نێوان دوزجه‌- زۆنگوڵداك رۆژئاوای ده‌ریای ره‌ش له‌ وڵاتی توركیا، شوفێری مینی پاسێك، دوای له‌ ده‌ستدانی كۆنترۆڵی ،خۆی كرد به‌ ناو كافتریایه‌كی سه‌ر رێگاكه‌.

له‌ رووداوه‌كه‌دا شۆفێری پاسه‌كه‌ و سه‌رنشینێكی ناو پاسه‌كه‌ برینداربوون.

به‌ ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن هه‌ردوو برینداره‌كه‌ گه‌یه‌ندرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی دوزجه‌ و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نییه‌.

گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه‌ش به‌ كامێرای چاودێری تۆمار كراوه‌و له‌ گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت چوار ئه‌ندامی یه‌ك خێران له‌ میانی رووداوه‌كه‌دا كه‌ له‌و كافتریایه‌ دانیشتوون بێ ئه‌وه‌ی بریندار بن رزگاریان ده‌بێت.‌

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.