له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی Çekmeköy Park Of İstanbul بزنێك بووه "دایكی شیری" بێچووه ئاسكێك.
دوای ئه‌وه‌ی ئاسكێك له ١٢ی ئه‌م مانگه دوو بێچووی به سكێك ده‌بێت و یه‌كێك له‌و بێچووانه به مردوویی له دایك ده‌بێت، ئاسكه‌كه ئاماده نابێت شیر بدات به بێچووه‌كه‌ی دیكه‌ی و دایكایه‌تی بۆ بكات. هه‌رچه‌ند بزنێك به هۆی شێوه‌نه‌كردنی له‌گه‌ڵ كاریله‌كانی سه‌ره‌تا ئه‌و بێچووه ئاسكه‌ی په‌راوێز خست، به‌ڵام دواتر ئاماده‌بوو شیری پێ بدات و به‌مجۆره‌ش ئێستا دوو گیسك "برای شیری" ئه‌ون.
چاودێری ئاسكهكێوییهكانی باخچه‌كه، زیندهرناس بیرۆڵ توران راگه‌یاند "هێشتا ٤٨ كاتژمێر به‌سه‌ر له‌دایكبوونی بێچووه‌كه‌یدا تێنه‌په‌ڕیبوو كه ئاسكه‌كه ئاماده نابێت شیر بدات به بێچووه‌كه‌ی دیكه‌ی و دایكایه‌تی بۆ بكات. هه‌وڵماندا شیری ئه‌و بزنه بخوا كه هه‌مان رۆژ زابوو، بزنه‌كه به هۆی شێوه‌نه‌كردنی له‌گه‌ڵ كاریله‌كانی سه‌ره‌تا شیری نه‌دا به‌و بێچووه ئاسكه. ئێمه‌ش سه‌ره‌تا بزنه‌كه‌مان دۆشی و به مه‌مكه شووشه شیرمان به بێچووه ئاسكه‌كه دا. چونكه سه‌ره‌تا پێویستی بهكارلێكه له‌گه‌ڵ مژین. پاشان بزنه‌كه ئاماده بوو شیر بدات به بێچووه ئاسكه‌كه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.