به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له ڕاگه‌ێندراوێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی نێردراوه ڕایگه‌یاند: دوای ڕاكردنی تۆمه‌تبارێك له پارێزگای كه‌ركوك، كه‌وا بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ سزای زیندانی بۆ بڕابۆوه به پێی مادده‌كانی (456، 443، 276)، ڕایكردبوو بۆ سنوری پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیر كراوه.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر له ڕاكردنی ئه‌م تۆمه‌تباره، تیمێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی (مقه‌ده‌م/ سالار صاڵح ئه‌حمه‌د) به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ چه‌ند پۆلیسێك توانیان تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن و دواتر ڕاده‌ستی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك كرایه‌وه‌و نێردراوه بۆ پارێزگای كه‌ركوك.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.