بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كردهوه شەوی رابردو، ماتۆر سوارێک تەقە لەکارمەندێکی بەنزینخانە دەکات لەقەزای چەمچەماڵو دەیکوژێتو ئەو پارەیەی پێی بووە دەیدزێت.
پۆلیس راشیدهگهێنێت ، پاش گەیشتنی تیمەکانی بەڵگەی تاوانو مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بۆ شوێنی روداوەکەو دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکان، کاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمرۆ لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە توانرا تۆمەتبار دەستگیر بکرێتو دەستیشبگیرێت بەسەر ماتۆرسکیلەکەو ئەو دەمانچەیەی تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە.
بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى سلێمانى دهشڵێت ، کوژراوەکە ناوی (ز، ک، ع)و لەدایکبوی 2003 یەو بکوژەکەش ناوی (س م، ا) لەدایکبوی 2000 و دانیشتوی ناحیەی صمودی سەر بەقەزای کەلارەو بەمەبەستی سەردانیکردنی خوشکێکی چۆتە چەمچەماڵ، لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 406 راگیراوەو دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.