قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه‌بەهۆی هەبوونی بڕێکی زۆر گۆشت و مریشکی خراپبوو، لیژنەی سێی سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهاوکاری ئاسایشی گەرەکی مەڵکەندی کۆگایەکی ئامادەکاری خواردن دادەخات.
راشیدهگهێنێت لیژنەی سێی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له گه‌ڕه‌كی سابونكهرانی شاری سلێمانی له كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نیدا دەستیان بەسەر (120) كیلۆگرام سنگی مریشکی بۆنكردو له‌گه‌ڵ (12) كیلۆگرام گۆشت و دوگی خراپبوودا گرتووه.
قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ده‌شڵێت ، به‌هۆی خاوبوونه‌وه و دوباره به‌ستنه‌وه‌ی له به‌فرگردا سنگی مریشکكه خراپبووه و بۆنی کردووه، هه‌روه‌ها ئه‌و گۆشت و دوگه‌ی له دروستكردنی خواردهمهنیكهدا به‌كاری هێناوه شیاوی خواردن نه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆگاكه مه‌رجی ته‌ندروستی تێدانه‌بووه، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌دا قرتێنه‌ره‌كانی (جرج)ی تێدا بینراوه، كه خواردن بۆ عه‌ره‌بانه‌ی له‌فه و كه‌بابه‌كانی لای مزگه‌وتی گه‌وره ئاماده ده‌كات.
لهكۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن به‌بریاری قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و گۆشت و مریشكه‌دا گیراوه و ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كراوه بۆ له‌ناوبردنی، هه‌روه‌ها شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.