فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا به چڕی به‌سه‌ر ئاسمانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان ده‌سوڕێنه‌وه و به پێی زانیارییه‌كانیش به خه‌ستی بۆردوومانی ناوچه‌كانی چیای خواكوڕك ده‌كه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێی ڕاگه‌یاندین: له كاتژمێر 7:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا به شێوه‌یه‌كی زۆر چڕ به‌سه‌ر ئاسمانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: نزمی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له ئاست زه‌وی به شێوه‌یه‌كه كه ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی گه‌وره‌ی لای سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه دروستكردووه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: فرۆكه‌كان بۆردوومانی چڕی ناوچه‌كانی خواكوڕك ده‌كه‌ن و تا ئێستاش به به‌رده‌وامی به‌سه‌ر ئاسمانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه.
گوتیشی: به‌هۆی نه‌بوونی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی تا ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه گیانی و مادییه‌كان نه‌زاندراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.