كاتژمێر 3ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 2 شه‌ممه له هه‌ڵه‌بجه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵان به په‌ت كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له ڕاگهێندراوێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی نێردراوه له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ڕایگه‌یاندووه: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵان به‌ناوی "توانا غه‌ریب" پیشه كاسب دانیشتووی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له‌ناو ماڵی خۆیان به‌په‌ت كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.
ڕاشیگه‌یاندووه: هۆكاری خۆخنكاندنه‌كه‌ی تا ئێستا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه ڕێكخراوه و پۆلیس به‌دوای به‌ڵگه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كه.
ئه‌وه‌ی جێگای باسه ئه‌و كوڕه له‌هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیوییه‌تی "حه‌ز ئه‌كه‌م بچمه گۆڕستان وپڕ به‌دڵ هاوار بكه‌م هۆ مردۆكان كێ مردن ئه‌گۆڕێته‌وه به‌ژیان"
"سوسن حسێن" توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، له باره‌ی ئه‌و دهربارهیهیى كه توانا له ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆی نووسیوویه‌تی به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: نووسینی ئه‌و ده‌رباره‌یه له هه‌ژماری تایبه‌تی ئه‌و كوره به ده‌ستی خۆی له سه‌ره‌تاوه ئاماده‌كاری بووه بۆ كۆتایی هێنان به ژیانی خۆی.
ئه‌و توێژه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد به پێی تێڕامان له هه‌ژماره‌كه‌ی ده‌بینین نائومێدی و ڕه‌شبینییه‌كی گه‌وره شوێن په‌نجه‌ی له ژیانی توانادا هه‌بووه و ئه‌و نووسینانه‌ش گوزارشتن له‌و نائومێدییه و ویستوویه‌تی به‌هۆیه‌وه په‌یامێك به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی یا به به‌رامبه‌ره‌كانی بدات و پێیان بڵێت ژیان بۆ من كۆتایی هاتووه.
گوتیشی: پێویست بوو له‌سه‌ر كه‌س و كار‌و هاوڕێ نزیكه‌كانی ئاگاداری تێكچوونی باری ده‌روونی توانا بان و ڕه‌وانه‌ی سه‌نته‌رێكی ده‌روونیان كربا تا له ڕێگه‌ی پسپۆڕانی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی ڕێنمایی نووسیوییه‌تی له‌سه‌ر خۆی بیسه‌پێنێت و كۆتایی به ژیانی خۆی بێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.