به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا گوندی بۆڵێی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ریان له بناری قه‌ندیل بۆردوومان كرد.
له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی له پشده‌ر پێی ڕاگه‌یاندین: دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 2 كاتژمێر چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی چاودیری به ئاسمانی سه‌نگه‌سه‌ردا ده‌سوڕانه‌وه و دواتر چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی گوندی بۆلێی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ریان كرده ئامانج و بۆردوومانێكی خه‌ستی گونده‌كه‌یان كرد و به‌هۆیه‌وه 2 كه‌س بریندار بوون و زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره‌ی ماددی و ماڵیش به‌ر خه‌ڵكی گونده‌كه و باخ و باخات و خانووه‌كانی گه‌یشت.
ڕاشیگه‌یاند: فڕۆكه‌كان به بۆمبی گه‌وره گونده‌كه‌یان بۆمب باران كردووه و هه‌ریه‌ك له " عه‌بدولـڵا ئه‌حمه‌د هۆمه‌ر" ی ته‌مه‌ن 63 ساڵان و " جیهان ئه‌نوه‌ر" كه هاووڵاتی گونده‌كه‌ن بریندار بوون و گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید عه‌بدو ڕه‌حیم له سه‌نگه‌سه‌ر بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
شایه‌نی باسه هه‌ر ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوچه‌كانی چیای خواكوڕكیان له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردوومان كرد و تا ئێستاش زه‌ره‌ر و زیانه‌كای بۆمبارانه‌كه نه‌زاندراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.