گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ پێویستی به كاتی زیاتره.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممه 19ی ئابی 2019، جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان له كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ربڕیوه.
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێم گوتیشی: وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم راسپێردراون بۆ چوار ساڵی داهاتوو به‌رنامه‌ی خۆیان دابرێژن.
ڕوونیشی كردەوە كە حكوومەت سوورە لەسەر جێبەجێ كردنی ئەو بەرنامەی دایناوە و داوایشی لە وەزارەتەكانی كردووە كە بەرنامەی چوار ساڵی ئایندە ئامادە بكەن.
جوتیار عادل گوتیشی: ئه‌و پاره‌یه‌ی له پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی ئیتحادی ده‌بڕدرێت، زۆر زیاتره له به‌های ئه‌و داهاته‌ی به هۆی فرۆشی 250 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت.
گوتیشی: هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه ئه‌و بڕه نه‌وته راده‌ستی به‌غدا بكات.
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، شایسته‌ی دارایی و پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی ئیتیحادیدا، 12.84 ترلیۆن دیناره، به‌ڵام به‌غدا ته‌نیا 5.44 ترلیۆن دینار له ماوه‌ی ساڵێكدا بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت.
گوتەبێژی حكوومەت گوتی: لەبارەی باشكردنی ڕەوشی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان پێشوەچوونی باشی هەیە و چارەسەری كێشەكان لەگەڵ بەغدا پێوەندی بەكاتەوە هەیە.
دووپاتی لەوەیش كردەوە كە بڕیارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تەواوی كوردستان جێبەجێ دەكرێ و جێبەجێكردنی بڕیارەكان ئەركی وەزارەتەكانە و پێویستە بەپێی یاسا مامەڵە بكەن.
جووتیار عادل دووپاتی كردەوە كە حكوومەت لەبەرنامەیدایە تەواوی ڕێككارەكان بە ئەلكترۆنی بكات و ئێستا پڕۆسەكە دەستی پێ كردووە و بە ئەلكترۆنییەكە تەواوی خزمەتگوزارییەكان دەگرێتەوە.
گوتەبێژی حكوومەت لەبارەی دامەزراندنی دەرچووانی زانكۆ گوتی: حكوومەت بیر لە پلانی تر دەكاتەوە بۆ دامەزراندنی دەرچووان و گرنگی بە كەرتی تایبەت دەدرێ و ئێستا هەشت بڕیار لە وەزارەتی پەروەردە دەرچووە كە بەڕوونی ئاماژە بە دامەزراندنی دەرچووان دەدات لە كەرتی تایبەتی پەروەردە.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه بۆ پێداچوونه‌وه به پرۆژه‌یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه‌كان.
گوتیشی: فه‌رمانبه‌ران دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه له كاتی خۆیدا مووچه‌كان ده‌درێت و ده‌بێت فه‌رمانبه‌ران و پله‌باڵاكان پابه‌ندبن به بڕیاری حكومه‌ت له‌باره‌ی ده‌وامكردنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.