به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری مێرگه‌سۆر – سۆرانرایگهیاند: تیمێكی زانكۆی كامبرێجی به‌ریتانیا كاره‌كه‌یان به كۆتا نه‌هاتووه، به‌ڵام گرێبه‌سته‌كه‌یان كۆتایی هاتووه و داوایان كردووه بۆیان نوێ بكرێته‌وه و له 28ی مانگ ئه‌و تیمه دێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند رۆژێك دواتر ده‌ستبه‌كارده‌بن و ماوه‌ی سێ ساڵ به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن له‌م ئه‌شكه‌وته”.
ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر، وه‌ك یه‌كێك له كۆنترین شوێنه‌واره‌كانی جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت و تا ئێستا چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكراوه و دۆزینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك په‌یكه‌ره ئێسكی مرۆڤه‌كانی نیانده‌رتاڵ له ناوه‌ڕاستی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌لایه‌ن شوێنه‌وارناسی ئه‌مریكایی راڵف سولیكی وایكردووه، كه به درێژایی نیو سه‌ده‌ی رابردوو، شوێنه‌وارناسان و شاره‌زایان خه‌ریكی لێكۆڵینهوهبن و هاوكات دۆزینه‌وه‌ی گۆڕستانێك له قوڵایی ئهشكهوتهش بووه‌ته هۆكارێك كه شوێنه‌وارناسانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه خه‌ریكی لێكۆڵینهوهبن.
له پێنج ساڵی رابردوو، تیمێكی زانكۆی كامبرێجی به‌ریتانی خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه له‌م ئه‌شكه‌وته بوون و چوارده مه‌تریان له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌شكه‌وته‌كه ههڵكۆڵیووه بۆ ئه‌وه بتوانن لێكۆڵینه‌وه‌كانییان بكه‌ن، به‌ڵام پارساڵ گرێبه‌سته‌كه‌یان ته‌واو بوو، بڕیاریشه له 28ی ئه‌م مانگه جارێكی دیكه تیمه‌كه‌ی زانكۆی كامبرێج به كۆمه‌ڵێك پسپۆڕ و شاره‌زای بواری شوێنه‌وارناسی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌م شوێنه و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن.

به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری مێرگه‌سۆر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه لێكۆڵینه‌وه‌كان به سێ قۆناغی جیاوازدا تێپه‌ڕیوون و ئاشكرایشی ده‌كات كه له 28/8/2019 دا، تیمێكی شوێنه‌وارناسی زانكۆی كامبرێجی به‌ریتانیا دێنه هه‌رێمی كوردستان و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵی دیكه لێكۆڵینه‌وه له‌م شوێنه ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ده‌ره‌نجامی كۆتایی له‌باره‌ی مێژووی ته‌واوی ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری مێرگه‌سۆر- سۆران ئه‌میر شێروانی له لێدوانێكیدا گوتی: “تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌كان به سێ قۆناغدا تێپه‌ڕیووه، یه‌كه‌مییان له ساڵی 1950 كاتێك شوێنه‌وارناسی ئه‌مریكایی راڵف سولێكی سه‌ردانی عێراقی كرد و به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌وار سه‌ردانی ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌كات و ده‌یكاته بیرۆكه‌یه‌ك كه كاری له‌سه‌ر بكات هه‌ر بۆیه‌ش دوای مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له 7/10/1951 ده‌ستی به‌كاركرد و له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی چه‌ند مه‌ترێك چووه خواره‌وه و ئێسكه په‌یكه‌رێكی دۆزیه‌وه كه منداڵێكی نۆ مانگانه‌بوو، ئه‌م كاره‌ی به‌رده‌وام بوو تا ساڵی 1960 و له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ش هاوكار چه‌ندین یاری به‌ردینی كۆنی دۆزیه‌وه كه ژماره‌یان 2 هه‌زار و 792 پارچه بوو، ئه‌و كاته كاربۆن 14 هه‌بوو كه جۆرێكه له پشكنین كه پشكنینێكی ساده بوو، ئه‌وكات ناوبراو رایگه‌یاند كه پێش 60 تا 70 هه‌زار ساڵ مرۆڤایه‌تی لێره ژیاون”.
سۆران ئه‌میر شێروانی گوتیشی: “قۆناغی دووه‌م له 1953 ده‌ستی پێكرد و ئه‌وكات هه‌ندێك ئێسك و په‌یكه‌ری مرۆڤی دۆزیه‌وه و ئێسكه په‌یكه‌ری مرۆڤی نیاندهرتاڵیشی دۆزیه‌وه و ژماره‌یان نزیكه‌ی 21 پارچه بوو، دواتر له كتێبێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه گۆڕستانێك هه‌بووه كه دوای مرۆڤی نیانده‌رتاڵ بووه، وای بۆ ده‌چێت كه مرۆڤ به مه‌به‌ستی ئاژه‌ڵداری له‌و ناوچه‌یه ماوه‌ته‌وه و ژیانییان له‌م ئه‌شكه‌وته كردووه، هه‌ر له قۆناغی دووه‌م، راڵف سولێكی تۆزێك ده‌چێته خواره‌وه ده‌بینێت چه‌ند جۆرێك گوڵ له‌گه‌ڵ مردووه‌كان نێژراون و ئاماژه به هه‌شت جۆری گوڵ ده‌كات كه گوڵه‌كان زیاتر وه‌رزین و بریتین له گوڵه به‌یبوون، هێرۆ و چه‌ند جۆرێكی دیكه‌یه”.

له‌باره‌ی قۆناغه‌كانی دواتره‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری مێرگه‌سۆر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئێستاش تیمێكی كامبرێجی به‌ریتانی هه‌مان بۆچوونییان هه‌یه كه ئه‌م شوێنه به وڵاتی گوڵ ناوده‌به‌ن و له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ” راڵف سولێكی له نووسینێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئێسكه سه‌رێكی مرۆڤی نیانده‌رتاڵی له‌گه‌ڵ به‌شێك له جه‌سته‌ی له شوێنێك به‌جێهێشتوون و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه تیمه‌كانی دوای خۆم بتوانن ئاسانتر كاره‌كانییان جێبه‌جێ بكه‌ن”.
سه‌باره‌ت به قۆناغی كاره‌كانی تیمی كامبرێجی به‌ریتانیا، سۆران ئه‌میر شێروانی گوتی: “تیمه‌كه كاره‌كه‌یان به كۆتا نه‌هاتووه به‌ڵام گرێبه‌سته‌كه‌یان كۆتایی هاتووه و داوایان كردووه بۆیان نوێ بكرێته‌وه و له 28ی مانگ ئه‌و تیمه دێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند رۆژێك دواتر ده‌ستبه‌كارده‌بن و ماوه‌ی سێ ساڵ به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن له‌م ئه‌شكه‌وته”.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری مێرگه‌سۆر ده‌شڵێت: “خۆشبه‌ختانه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو، ئێسكه په‌یكه‌ری نیانده‌رتاڵ لێره دۆزرایه‌وه و زانایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه مرۆڤی نیانده‌رتاڵ 75 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا لێره ژیاون”.
به‌شێك له كه‌لوپه‌له دۆزراوه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سۆران پارێزراون و به‌شێكی دیكه‌ش له مۆزه‌خانه‌كانی ئه‌مریكایه و تا ئه‌و كاته‌ی مۆزه‌خانه‌یه‌كی شیاو له هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرێت ئه‌و كات كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌مریكا و عێراقیش ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌گه‌رچی ئه‌شكه‌وته‌كه یه‌كێكه له شوێنه‌واره جیهانییه‌كان به‌ڵام به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن پسپۆڕ و شاره‌زایان، هێشتا یونسكۆ نه‌یتوانیووه هیچ قسه‌یه‌ك له‌مباره‌یه‌وه بكات به پاساوی ته‌واونه‌بوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و فه‌رمانگه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه نووسراویان ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌نددار كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر بچێته لیستی یونسكۆ، به‌ڵام پێی وایه ئه‌مه كاتی ده‌وێت.
ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌رزایی لووتكه‌ی چیای برادۆست له قه‌زای مێرگه‌سۆری سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، دوو هه‌زار و 200 پێ له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه، بۆ گه‌یشتن به‌م ئه‌شكه‌وته پێویسته 390 پلیكانه سه‌ركه‌ویت، مێژووی ئه‌م ئه‌شكه‌وته بۆ 80 هه‌زار ساڵ به‌ر له‌زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه و به كۆنترین و گه‌وره‌ترین ئه‌شكه‌وت داده‌ندرێت له عێراقدا، به‌رزاییه‌كه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه 18 مه‌تر و، درێژییه‌كه‌ی 40 مه‌تره، پانیی 27 مه‌تر تا 60 مه‌تره له ناوه‌وه.
سه‌رچاوه/ رۆژنامه‌ی خه‌بات
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.