Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 09:06

حکومەتی هەرێم داوا له‌ حکوومه‌تی تورکیا و چه‌کدارانی په‌که‌که‌ ده‌کات نه‌بنه‌ هۆی زیانگەیاندن به‌ هاووڵاتی هه‌رێم

راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
کوردستان TV
#7
100%


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووه‌، داوا لە حکومەتی تورکیا و چەکدارانی پەکەکە دەکەین نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

بەداخەوە ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیا لە بناری قەندیل چەند هاووڵاتییەک برینداربوون و زیانی ماددیشی لێکەوتەوە .

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا  هاوخەمی لەگەڵ زیانلێکەوتووانی ئەو ناوچەیە دەردەبرێت و نیگەرانە لەو بوردومانە، داواش دەکات سەلامەتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بپارێزێرێت و نابێت هاووڵاتیانی هەرێم ببنە ئامانجی بوردومان  .

لەهەمانکاتدا داواش لە چەکدارانی پەکەکە دەکەین ڕەچاوی دۆخی ھاووڵاتیانمان و تایبەتمەندیی ھەرێمی کوردستان بکەن و  چیتر نەبنە هۆکاری زیانگەیاندن بە ھاووڵاتێانی هەرێمی کوردستان.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
19 ی ئابی 2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.