به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی که‌رکووک رایدەگەیەنێت، مه‌ترسی له‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی کەرکووک هه‌یە و چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش خۆیان رێک خستووەتەوە.
عه‌مید ئیدریس ره‌فعه‌ت، به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی که‌رکووک بە باسنیوزی راگەیاند" به‌شی خواره‌وه‌ی کەرکووک هه‌ڵقوڵاوی تیرۆره‌و له داقووق و سلێمان به‌گ داعش به‌باشی گه‌شه‌ی کردووه، له ره‌شاد و عه‌باسییه‌و ریاز و حه‌ویجه، به‌ئاشکرا هه‌ن.
عەمید ئیدریس رەفعەت هەروەها رایگەیاند، ئه‌و هێزه ئه‌منییانه‌ی له‌وێن ته‌نیا خۆیان ده‌پارێزن، له‌هه‌ندێک ناوچه‌ش داعش خۆی رێکخستوه‌ته‌وه و هیچ حیسابێک بۆ هێزە ئەمنییەکان و حکوومەتی عێراق ناکات.
به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی که‌رکووک ئاماژەی بەوەش کرد، کە نه‌وتی که‌رکووک له‌زۆر شوێن له‌کۆنترۆڵی حکوومه‌ت ده‌رچووه و بەشێکی بیرە نەوتەکان لەلایەن حه‌شدی شەعبییەوە بەڕێوە ده‌برێن.
دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 و داگیرکردنی شاری کەرکووک، حەشدی شەعبی شارەکە بەڕێوە دەبات و دەستی بە تاڵان‌کردنی سامانی کەرکووک، کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.