پسپۆڕان رینوێنی ده‌ده‌ن بۆ دایكانی شیرده‌ر كۆمه‌لێك خۆراك هه‌یه ده‌بێته هۆی زیادبوونی رێژه‌ی شیردان، ئه‌وانیش:
* ماسی سه‌له‌مون: ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ئۆمیگا 3 و چه‌ورییه بنه‌ڕه‌تیه‌كان و ئه‌وه‌ش پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كیه بۆ به‌رهه‌مهێنانی شیری دایك.
* شه‌ربه‌تی میوه: رینوێنی دایكانی شیرده‌ر ده‌كرێت شه‌ربه‌تی كاڵه‌ك و هه‌نار و پرته‌قال و میوه‌كانی دیكه‌بخۆنه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سودێكی زۆری هه‌یه بۆیان.
* شیری مانگا: دایكی شیرده‌رهه‌رچه‌ند زیاتر شیربخواته‌وه رێژه‌ی شیردانی زیاد ده‌بێت و پارێزگاری له‌رێژه‌ی كالیسیۆم له‌ناو جه‌سته ده‌كات.
* سه‌وزه‌وات: به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی كالیسیۆم و ئاسن و ڤیتامین A و ڤیتامین K و فولیك داده‌نرێنن و سوودێكی زۆری بۆ منداڵ و دایك و شیردان هه‌یه.
* شۆفان: بڕێكی زۆر پرۆتین و ڤیتامین و كانزا و ریشاڵی خۆراكی تێدایه و مادده‌ی بیتا - گلوكانی تێدایه كه‌ده‌بێته هۆی زیادبوونی شیردان.
* قه‌یسی: ئه‌م میوه‌یه به‌سووده بۆ زیادبوونی شیردان و یارمه‌تیده‌ره بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی هۆرمۆنه‌كان له‌جه‌سته‌دا.
* باده‌م: ده‌وڵه‌مه‌نده به كالیسیۆم و ئۆمیگا 3 و هۆرمۆنی شیردان هان ده‌ده‌ن.
* هێلكه: به‌سه‌رچاوه‌ی ئۆمیگا 3 و ڤیتامین A و كالیسیۆم و ژماره‌یه‌ك ره‌گه‌زی دیكه‌ی خۆراكی داده‌نرێت كه‌جه‌سته‌ی دایك پێویستی پێی هه‌یه له‌كاتی شیردان.
* خورما: ده‌وڵه‌مه‌نده به‌مادده‌ی ئاسن و كالیسۆم به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باش داده‌نرێت بۆ پارێزگاری له‌رێژه‌ی گلوكۆز له‌جه‌سته‌ی دایكی شیرده‌ر.
* گێزه‌ر: ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڤیتامین A و یارمه‌تیده‌ره بۆ باشكردنی كوالیتی شیری دایك.
* نۆك: ده‌وڵه‌مه‌نده به‌مادده‌ی ئاسن و ڤیتامین B و ریشاڵه‌كان و كالیسیۆم و سوودێكی زۆری هه‌یه.
* جۆ: ئه‌م جۆره دانه‌وێڵه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌مادده‌ی بیتا- گلوكان و ریشاڵه‌كان و ده‌بێته هۆی زیادبوونی شیردان و شێدارهێشتنه‌وه‌ی جه‌سته.
* سیر: به‌خۆراكێكی ئه‌فسوناوی داده‌نرێت بۆ زیادبوونی شیری دایك.
* سپیناخ: برێكی زۆر مادده‌ی ئاسنی تێدایه و به بژارده‌یه‌كی باش بۆ زیادبوونی شیری دایك داده‌نرێت.
سه‌رچاوه/ ته‌ندروستی سلێمانی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.