مقه‌دەمی مافپەروەرعه‌لی جەمال قدووری به‌رێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاوی كرده‌وه كه دوای ئەوەی چەن هاوڵاتیەک لەگەڕەکەکانی سیروان ، شەهیدان ، شیروانە ، حەمرین سکاڵایان هێنایە لای پۆلیس کەلەلایەن چەن کەسێکەوە دزیان لێکراوە تەنانەت دوو حەیوانیان دزراوە کەبەمەبەستی قوربانی کڕیبویان و لەماڵەوە ڕایانگرتبوو .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی راگه‌یاندنی گه‌رمیان ده‌شڵێت دوای لێکوڵینەوەو بەدواداچونی ورد بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان چوار کەس دەستگیربکەن کەدەستیان لەچەن حاڵەتێکی دزیکردندا هەبووە دوای لێکۆڵینەوە دانیان بەچەندین حاڵەتی دزینی مەڕو ماڵات و زیاتر لەیەک تەن گەنمی هاوڵاتیەکیان دزیوە .
راشیدهگهیهنن لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (444) بەندکراون لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.