به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری، نه‌جاح شه‌ممه‌ری، وه‌زیری به‌رگری عێراق و رائید شاكر جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی، گفتۆگویان له‌باره‌ی رێوشوێنه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی دۆسییه‌ی ئاسایش له‌نێو شاره‌كان و كشانه‌وه‌ی سوپا له‌و شوێنانه‌دا.
به‌پێی راگهیهنراوهكه دۆسییه‌ی ئه‌منی شاره‌كان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ده‌بێت و سوپا له‌شاره‌كاندا ده‌كشێنرێنه‌وه.
شایانی باسه عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقـ، بڕیاریداوه كه دۆسییه‌ی ئاسایشی شاره‌كان له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا بێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / پێگه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.