Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 10:42

به‌ ئاماده‌بونی باڵیۆزى عێراق لە قاهیرە یادی ١٦ ئاب بەرز راگیرا

شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە: ئاماژەی بە خەباتی و تێکۆشانی پارتی و هۆکاری دامەزراندنی لە ناوەراستی چلەکانی سەدەی رابردوو كرد
کوردستان TV
100%

بەبۆنەی ٧٣ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، و بەئامادەبوونی باڵوێزی عێراقی فیدراڵ، نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەکان، ئەندام پەرلەمان و کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی و راگەیاندکار و رۆژنامەنووسان، مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە، ئێوارە خوانێک وپێشەنگایەکی وێنەی بەم بۆنەیە سازکرد و بەگوڵ پێشوازی لە ئامادەبووان کرد.

شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە لە وتەیەکدا وێرای بەخێرهاتن و سوپاسی ئامادە بوان، ئاماژەی بە خەباتی و تێکۆشانی پارتی، و هۆکاری دامەزراندنی لە ناوەراستی چلەکانی سەدەی رابردوو بە سەرۆکایەتی سەرکردەی نەتەوەی کورد جەنابى مەلا مستەفا بارزانی نەمر کرد، کاتێک دروشمی دیموکراتیەت بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان بەرز کردەوە، لەروانگەی باوەری بە دابینکردنی مافەکانی میللەتی کورد لە چوارچیوەی وڵاتێکی دیموکراسی.

قاهرة

بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە، سەبارەت بە باروو دۆخی ئەمرۆ و پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی ناوەند، ئەوەی خستە روو کە دوا سەردانی سەرۆک بارزانی و دیداری لەگەڵ بەرپرسان بۆوە هۆکاری چارەسەری گرفت و کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور، هەروەها ئاماژەی بەسەردانی رێزدار نێچیرڤان بارزانی و رێزدار مسرور بارزانی بۆ بەغدا کرد بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکان، لە تەوەرێکی دیکەی وتارەکەی ئاماژەی بە سەنگ و پێگەی پارتی کرد چ لەسەر ئاستی عێراق یا کوردستان، لەسەر رێبازی بارزانی نەمر و رێنمایەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی درێژە بەخەباتی ئاشیتانەی دەدات، و هەوڵەکان چڕ دەکاتەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسی کوردستانی و عێراقی و عەرەبی لەسەر بنەمای رێزگرتن لە بنەماکانی دیموکراسی و ئازادی.

قاهرة

دکتور ئەحمەد نایف دلێمی باڵوێزی عێراقی فیدراڵ لە قاهیرە و نوێنەری لە کۆمکاری عەرەبی، لە وتەکەیدا پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و ئەندامانی پارتی کرد، و ئاماژەی بە خەبات و تێکۆشانی پارتی کرد لە پێناو ئازادی و دیموکراسی، و پارتی دیموکراتی کوردستانی بە یەکێک لە گرنگترین پارتە سیاسیەکانی عێراق و کوردستان هەژمار کرد.

قاهرة

دکتۆر محەمەد ئەبوو کەلەلل بەرپرسی بەشی عەرەبی رەوتی حکمە، لە وتارەکەی پیرۆز بایی پێشکەش جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی و ئەندامانی پارتی کرد، و ئاماژەی بە خەبات  ٧٣ ساڵەی پارتی و رۆڵی لە چەسپاندنی ئاشتی و داکۆکی لە مافەکان کرد، لە تەوەرێکی دیکە ئاماژەی بە پەیوەندی نێوان پارتی و ئەلحەکیم کرد، هەروەها ئاماژەی بە خەباتی بارزانی نەمر و جەنابی سەرۆک بارزانی کرد و گوتی خولێخۆشبێت مەلا مستەفا بارزانی فەرموودەیەکی هەیە دەڵێ'ئەگەر خزمەتکردنی نیشتمان تاوانە، ئەوا من گەورەترین تاوان بارم"

قاهرة

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.