به‌پێى نووسراوێك كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، شاڵاو جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی دوێنێ دووشه‌ممه 19 ى 8 ى 2019 به فه‌رمانێك، سزای 27 فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی ده‌ركرد.
له نووسراوه‌كه‌ی بهرێوهبهرایهتیهكهدا هاتووه كه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌كاتی ده‌وامه‌وه له 8 ی به‌یانی بۆ 3ی پاشنیوه‌ڕۆ سزای ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه دراوه به‌بڕینی مووچه‌ی ئه‌و رۆژه‌یان.
به‌پێى نووسراوێكى دیكه كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كهوتووهه تێیدا ئاماژەكراوە بە نووسراوێكی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، كه بڕیاریداوە، رۆژی 2019/7/23 وەكئامادەنەبوونی بێ مووچە بۆ 52 فەرمانبەری كۆلێژی زانیستە مرۆڤایەتییەكان ئەژمار بكات


شوان عزيز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.